Accessibility links

ئاڵا تاله‌بانی ده‌ڵێت نه‌ پارتی و نه‌ یه‌کێتی ژنیان بۆ پۆسته‌کانی حکومه‌تی عێراق دیاری ‌نه‌کردووه

  • Shayan Pasha

ئاڵا تاله‌بانی ده‌ڵێت نه‌ پارتی و نه‌ یه‌کێتی ژنیان بۆ پۆسته‌کانی حکومه‌تی عێراق دیاری ‌نه‌کردووه

ئاڵا تاله‌بانی ده‌ڵێت نه‌ پارتی و نه‌ یه‌کێتی ژنیان بۆ پۆسته‌کانی حکومه‌تی عێراق دیاری ‌نه‌کردووه

دوای ئه‌و هه‌موو گله‌یی و ڕه‌خنانه‌ی دووچاری نوری مالیکی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراق بوونه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستنیشانکردنی ته‌نها ژنێك بۆ پۆسته‌کانی کابینه‌که‌ی، به‌ڵام تاکو ئێستا لیسته‌ سیاسیـیه‌کان له‌مه‌ڕ کاندیدکردنی ژنان بۆ پۆسته‌ به‌تاڵه‌کان بێ ده‌نگن.

ئاڵا تاڵه‌بانی‌ ئه‌ندامی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پێكهاته‌كانی‌ ناو ئیئتیلافی‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا رایگه‌یاند: هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان هێچ ژنێکی بۆ پۆسته‌ به‌تاڵه‌کان‌ دیاری نه‌کردووه‌، چونکه‌‌ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی‌ كه‌ به‌ر ئیئتیلافی‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانیـیه‌كان كه‌وتوون، سه‌رجه‌میان بۆ کاندیدی پیاو ده‌ستنیشانكراون.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه‌‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی6:46 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG