باوکی گه‌نجێـک له عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه داوا له پاشای وڵاته‌که‌ی ده‌کات بڕیاری له‌سێداره‌دانی کوڕه‌که‌ی په‌سه‌ند نه‌کات، چونکه ئه‌و کاته‌ی تۆمه‌تبارکراوه ته‌مه‌نی خوار 18 سـاڵ بووه.
محه‌مه‌د ئه‌لنمر ڕۆژی چوارشه‌ممه له پاشا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پاڕایه‌وه عه‌لی کوڕی له سێداره نه‌ده‌ن، که ته‌مه‌نی 17 سـاڵ بووه کاتێـک له مانگی دووی سـاڵی 2012 ده‌سـتگیرکرابوو به تاوانی ئه‌ندامێتی له ڕێکخراوێـکی شیعه‌ی دژ به حکومه‌ت.
عه‌لی له گه‌رمه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی ناسراو به به‌هاری عه‌ره‌بی به‌شداری له خۆپـیشـاندانی دژی حکومه‌ت کردبوو له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه‌ی که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی شیعه مه‌زهه‌بن.
باوکی ئه‌و گه‌نجه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆ ئاژانسی دهنگوباسی فڕانس پـرێس قسه‌ی کردووه و گوتویه‌تی ئه‌گه‌ربێت و کوڕه‌که‌ی له‌سێداره‌بدرێت، ئه‌وا شیعه‌کانی وڵاته‌که‌ی کاردانه‌وه‌ی توندیان ده‌بێت، بۆیه ئه‌و نایه‌وێت ئه‌وه ڕووبدات. پاشان دانی به‌وه‌دا نا کوڕه‌که‌ی به‌شداری خۆپیشـاندانی دژ به حکومه‌تی کردووه و گوتی له‌گه‌ڵ هه‌زاران که‌سی دیکه به‌شداری کردبوو، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه کرده‌وه کوڕه‌که‌ی هیچ تاوانێـکی دزی یان هێرشکردنه سه‌ر پـۆلیسی ئه‌نجام نه‌داوه.
جێی ئاماژه‌یه محه‌مه‌د ئه‌لنمر برای نمر باقر ئه‌لنمره که پـیاوێـکی ئاینی شیعه‌یه له عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه و ئه‌ویش حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه.
فه‌ڕه‌نسا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ڕێگه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نیگه‌رانی خۆی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ربڕی و داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیـیه کرد عه‌لی له‌سێداره نه‌درێت.
هه‌روه‌ها ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و کاربه‌ده‌سـتان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌مان داوایان له سعودیـیه کردووه. هاوکات ڕه‌خنه‌شیان گرتووه و ده‌ڵێن عه‌لی له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دان وه‌های لێکراوه بڵێت تاوانی ئه‌نجام داوه و ته‌نانه‌ت ڕێگه‌شی پێ نه‌دراوه پارێزهرێـکیش بۆ که‌یسه‌که‌ی بگرێت.
بڕیاره یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان عه‌لی له‌سێداره‌بدرێت و پاشان له خاچی بده‌ن.