له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌شت ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه ، بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند و لایه‌نێکی نوێیان ڕاگه‌یاند به‌ناوی عێراقیه‌ی سپی.
عالیه نوسه‌یف جاسم ، ده‌مڕاستی ئه‌م لایه‌نه نوێیه ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کانی لیستی ئه‌لعێراقیه له پێناو پڕۆژه‌ی نیستیمانیدا نه‌بووه ، به‌ڵکو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی تایبه‌تی هه‌ندێک له ئه‌ندامه‌کانی بووه.
به‌ڵام موحه‌مه‌د سه‌لمان ، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌شت ئه‌ندامه هۆکاری که‌سێتی له پشته‌وه‌یه و کێشه‌ی که‌سێتی هه‌بووه له ناو ئه‌وانه‌ی جیابونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا.
ده‌توانن گوێبیستی ڕاپۆرته‌که‌ی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ و ماوه‌که‌ی 4:50 خوله‌که