بەرپـرسێـکی پارتی ئاکەپەی دەسەڵاتدار لە تورکیا دەسـت لەکارکێشانەوەی خۆی لە پـۆستەکەی پـێشکەشکرد پاش ئەوەی لە لێدوانێـکیدا ئاماژەی کردبوو بۆ شیانی هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ لە وڵاتەکەیدا.
ئۆزان ئەردەم جێگری بەرپـرسی ئاکەپە لە پارێزگای مانیسای ڕۆژئاوای تورکیا، چەند ڕۆژێـک لەمەوبەر گوتی " ئەگەربێت و پـرۆژەی دەستورەکە بە دەنگی زیاتر لە 50% ی خەڵک پەسەند نەکرێت و لە ڕیفراندۆمەکە سەرکەوتوو نەبین، ئەوا خۆتان بۆ شەڕی ناوخۆ ئامادەبکەن."
ئەم لێدوانەی ئەردەم ناڕەزایی و توڕەیـیەکی زۆری لێکەوتەوە و پارتەکانی ئۆپـۆزسیۆن بە هەڕەشەیان ناودێرکرد.
هەرچەندە ئەردەم بڕیاری دەسـت لە کارکێشانەوەی دا، بەڵام ڕەتیکردەوە هەڕەشەی کردبێت، هەروەها بە ئاژانسی دۆگانی گوت قسەکانی بە شێوەیەک بڵاوکراونەتەوە کە مەبەستەکەی ئەوی نەگەیاندووە.
جێی ئاماژەیە ئامانجی سەرەکی لە هەموارکردنی دەسـتوری تورکیا، گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی وڵاتەکەیە لە پەرلەمانیـیەوە بۆ سەرۆکایەتی، ئەمەش بوار بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەدات بتوانێت هەتا ساڵی 2029 لەو پـۆستەدا بمێنێتەوە.