فڕۆکه‌کانی شه‌ڕه‌وانه‌کان، فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کان و فڕۆکانی تری دیکه‌ی سه‌ر به هاوبه‌ندی به پێشه‌نگی ئه‌مه‌ریکا هه‌روا هێرش بۆ سه‌ر داعش له سوریا و عێڕاق دا درێژه پێده‌ده‌ن.
نوێترین هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆ شه‌مه له هه‌ریمه‌کانی حه‌له‌ب و حۆمس له سوریا ئه‌نجام دران.
ڕۆژی هه‌ینی، هێرشه‌کان له ده‌مێکدا هاتن که به‌ریتانیا، دێنماڕک و بلژیک ڕایان گه‌یاند ئه‌وان له هێرشه‌کانی دژی گرووپه‌که نه‌ک له سوریا به‌ڵکو له عێڕاق دا به‌شداری ده‌که‌ن.
جاش ئێرنست وته‌بێژی کۆشکی سپی سه‌باره‌ت به ئه‌م بڕیاره‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت:
"ئێمه بێگومان ڕێز له ده‌نگدانی ئه‌م دواییانه له پاڕڵمانی به‌ریتانیا ده‌گرین که ئاماژه‌ی پشتیوانی به‌هێزی ئه‌وان بۆ ئه‌و پلانه‌یه که سه‌رۆک ئۆباما بۆ به‌ره‌نگاری به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌ی داعش خستویه‌ته‌ڕوو."
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا چاک هێگڵ هه‌ینی کوتی له‌حه‌وتووی ڕابردوودا زیاتر له 200 هێرشی ئاسمانی له عێراق و 43 له سوریا دا به‌ڕێوه‌چوون، شوێنێک شاری کۆبانی بۆته ناوه‌ندی شه‌ڕ و به‌ربه‌ره‌کانی هه‌ریمه‌که.
ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵیت هه‌ڵمه‌تی له‌شکری ستراتێژێکی له پێشدا بۆ عێڕاقه، به‌ڵام ئه‌و ستراتێژی یه نیه که ته‌نیا هه‌ر بۆ عێڕاق بێت.
سه‌رۆکی هێزه‌کانی هاوبه‌شی له‌شکری دێمپسی کوتی هێرشه‌کان له سوریا دا نیشان ده‌ده‌ن که شه‌ڕه‌وانانی داعش هیچ په‌ناگایه‌کیان نیه.
ژێنڕاڵ دێمپسی:
"بژاره‌کانی ئێمه بۆ سه‌ر ئامانجه‌کانی داعش به‌شه‌کانی فه‌رمانده‌یی و کونتڕۆڵ، توانایی یه‌کانی لوجێستیکی و سیستمه‌کانی پێوه‌ندی کردن و گوازتنه‌وه‌ی ئه‌وگرووپه‌ی له سوریا دا تێکداوه، له ده‌مێکدا له عێڕاقدا، ئێمه خه‌ریکی به هێزکردنی لایه‌نه‌کانی خۆمان له عێراقین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه دۆخی هێرش بردن. ئێمه درێژه به دامه‌زراندن، ڕێنوێنی کردن و به‌رده‌وام کردنی هاوبه‌ندێکی پشت ئه‌ستوور ده‌دێن بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی گرنگی یه‌وه، وڵاتانی عه‌ڕه‌ب قۆناخێک بۆ هه‌ڵمه‌تێکی به‌رفره‌وانتری نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی داعش دابمه‌زرێنین."
سه‌رۆک کۆماری عێراقیش له ده‌مێکدا له کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ی‌و ئێن قسه‌ی ده‌کرد سپاسی هاوکاری و پشتیوانی مرۆڤایه‌تی و له‌شکری ریکخراوه‌کانی ی‌و ئین و ئه‌مه‌ریکا و یه‌کیه‌تی ئه‌روپایی بۆ به‌ره‌نگاری له گه‌ڵ داعشی کرد.