چەکدارانی داعش لە شەوی یەکشەممەوە دەسـتیانکردووە بە هێرشێـکی گەورە بۆ سەر هێزەکانی یەپەگە و هێزەکانی دیکەی نێو بورکان ئەلفورات و لیوای سوار ئەلڕەقە لە چەند ناوچەیەکدا و توانیویانە بگەنە ناو شارۆچکەی عەین عیسـا.
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند داعش بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە توانیویەتی بە تەواوی شارۆچکەی عەین عیسا و ژمارەیەک گوندی دەوروبەری کۆنترۆڵ بکات. هەروەها چەند گوند و ناوچەیەکی لە نزیک چیای کەزوان (جبل عەبدولعەزیز) داگیرکردووە.
پاشان کۆمەڵەکە دەڵێت هێرشەکەی داعش لە باشوری ناوچەی عالیە لە نزیک حەسەکەوە دەستیپـێکردووە هەتا ناوچەی سڕینی باشوری ڕۆژهەڵاتی کۆبانی.
ڕێدور خەلیل گوتەبێژی هێزەکانی یەپەگە لە وتووێژێـکی تایبەتدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا گوتی پـێشـڕەویـیەکەی داعش بەو گەورەیە نیـیە کە میدیاکان باسی لێوە دەکەن و ئەوەی ڕوویداوە لە قۆڵی گروپێـکی سەر بە بورکان ئەلفورات توانیویەتی پـێشڕەوی بکات و هێشـتا شەڕی قورس بەردەوامە.