ئه‌حمه‌د قادر سوور به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سۆران له باره‌ی تۆپبارانه به‌رده‌وامه‌کانی تورکیا و ئیران بۆ سه‌ر ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت نه‌ک ته‌نها زیانی گیانی هه‌بووه، به‌ڵکو زیانێکی زۆریشی به مه‌ڕ و ماڵات گه‌یاندووه و بووه‌ته هۆی ڕه‌وکردنی ژماره‌یه‌کی زۆری دانێشتوو و ڕه‌وه‌نده‌کانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره. ده‌شڵێت دانیشتوانی ناوچه‌که له‌ژێر ئه‌و بۆردومانانه‌دا ناتوانن به‌رده‌وامی به ژیانیان بده‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:34 خوله‌كه.