Accessibility links

دکتۆر ئه‌حمه‌د ئینان ده‌ڵێت زۆربه‌ی خه‌ڵـکی تورکیا خوازیاری گۆڕانی ده‌سـتورن

  • Dexîl Şemo

دکتۆر ئه‌حمه‌د ئینان ده‌ڵێت زۆربه‌ی خه‌ڵـکی تورکیا خوازیاری گۆڕانی ده‌سـتورن

دکتۆر ئه‌حمه‌د ئینان ده‌ڵێت زۆربه‌ی خه‌ڵـکی تورکیا خوازیاری گۆڕانی ده‌سـتورن

دکتۆر ئه‌حمه‌د ئینان مامۆسـتا له‌ زانکۆی دیجله‌ شـاری ئه‌مه‌دی تورکیا له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگدانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ی تورکیا ده‌ڵێت پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که‌ به‌ ئارامی له‌ شـاری ئه‌مه‌د به‌ڕێوه‌چووه‌، وه‌لێ له‌ چه‌ند ناوچه‌ی دیکه‌ی وڵاته‌که‌ هه‌ندێـک کێشه‌ی بچووک ڕوویان داوه‌.

پاشـان دکتۆر ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت ژماره‌ی نوێنه‌رانی شـاری ئه‌مه‌د له‌ په‌رله‌مان 11 ئه‌ندامه‌، ده‌شڵێت ئه‌و پـێشـبینی ده‌کات 6 ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی شـاره‌که‌ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنن و 5 ئه‌ندامه‌که‌ی تر شیانی زۆره‌ له‌ پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی ده‌سه‌ڵاتدار بن.

پاشـان دکتۆر ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت ئه‌و و زۆربه‌ی خه‌ڵـکی تورکیا هیوادارن په‌رله‌مانی نوێی وڵاته‌که‌ ده‌سـتورێـکی نوێ دابنین که‌ تیایدا مافه‌ بنچینه‌یـیه‌کان بـپارێزرێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:41 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG