ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن : نه‌بوونی متمانه له نێوان هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی و ئه‌لعێراقیه‌دا هۆی دواکه‌وتنی پۆسته ئاسایشیه‌کانه
هێشتا لایه‌نه‌کانی عێراقی نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێکه‌وتنێک بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی پۆسته ئاسایشیه‌کان و هێشتاش دیار نییه ئایا له‌م هه‌فته‌یه‌دا عێراقیه‌کان ده‌توانن ئه‌و پۆستانه ڕابگه‌یه‌نن یان نا.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ته‌نها به قسه لێره و له‌وێ بیستراوه ده‌یانه‌وێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا پۆسته ئاسایشیه‌کان دیار بکرێن.
به‌ڕێز حه‌سه‌ن ده‌شڵێت ، چاره‌سه‌ر بۆ ناکۆکیه سیاسیه‌کانی عێراق ئه‌وه‌یه لایه‌نه‌کان بگه‌نه ئاستێک که دڵنیا بن له‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا حکومه‌ت له عێراقدا به‌ڕێوه ناچێت ، ئه‌گه‌ر خۆشیان ڕاست نه‌که‌نه‌وه ئه‌وا ده‌شێت خه‌ڵک هه‌ڵوێستێکی تر به‌رامبه‌ریان وه‌ربگرێت.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی‌دا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:09 خوله‌که.