به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریادا ڕێکه‌وتووه تا بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی له شاری لازقیه‌ی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست بکاته‌وه.
ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌ڵێت کردنه‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی له‌و جۆره جا له هه‌رکاتێکدا بێت بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌ی ئێران خۆیه‌تی له ناوچه‌که‌دا و تاران ده‌شخوازێت وه‌ک پشتیوانیه‌ک بێت بۆ ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵین ساڵح، به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که هه‌رگیز ئێران به به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نازانێت له هه‌ردوو مه‌ودای درێژخایه‌ن و کورت خایه‌نیشدا ڕژێمی سوریا له ده‌سه‌ڵات لابدرێت و واش له هه‌وڵه‌کانی تورکیاش ده‌ڕوانێت که دوو جه‌مسه‌ره‌یه وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێیت هه‌م به باشی ده‌زانێت و هه‌میش نیگه‌رانی بۆ تاران دروستکردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:44 خوله‌که.