ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پاش وه‌گه‌ڕخستنی کارگه‌ی ناووکی بوشه‌هر ، کۆماری ئیسلامی ئێران فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وانی تاقیکرده‌وه.
ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ده‌ڵێت پێناچێت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئێران ده‌ینێت به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا بێت که له کارایی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بباته سه‌ره‌وه.
به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری ده‌شڵێت ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران و سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ش خوازیارن که ڕاگه‌یاندنی توندی وڵاتان ببیستن چونکه ده‌یانه‌ویت بیکه‌نه پاساوێک بۆ سیاسه‌ته‌کانی خۆیان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:06 خوله‌که.