ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینی له نه‌جه‌ف خاوه‌نی دوا بڕیاره بۆ شیعه‌کانی عێراق ، به‌ڵام نایه‌وێت بچێته ورده‌کاریه‌کانی کێشه‌ی سیاسی ئێستای عێراقه‌وه.
له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت ئه‌و ناکۆکیانه‌ی له نێوان لایه‌نه شیعیه‌کاندا هه‌ن له‌سه‌ر پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر ، مه‌سه‌له‌یه‌کی چاوه‌ڕوان کراو بووه چونکه ناکۆکیه‌کانیان هه‌ر له پێش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی حه‌وتی سێی عێراقه‌وه ده‌رکه‌وتبوو.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:21 خوله‌که.