JAMES F. JEFFREY باڵیۆزی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان له عێراق له وت‌و وێژێکدا باس له‌وه ده‌کات له سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و ئازمایشانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و چه‌کانه‌ی کراوه که له هێڕشه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا له عیراق به کار هاتون ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنی ئێران یارمه‌تی ئه‌و میلیشیانه ده‌دات که له عێراق چالاکن. دوکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هه‌ر له ساڵی 2003 وه زۆربه‌ی وڵاتانی دراوسێ به تاێبه‌تی ئێران به به‌رده‌وامی ده‌ستیان هه‌بوه له کار‌و باری ناوخۆی عێراق، جا له‌و بڕوایه‌دا نییم ئه‌مه شتێکی نۆی بیت، ئه‌وه‌ی تازه‌یه ئه‌وه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنامه‌ی ئاسایشی نیوان عێراق و ئه‌مریکا له ئارادایه و لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراقی بریاره وت‌و وێژی له‌سه‌ر بکه‌ن ئایا عێراق پێویستی به مانه‌وه‌ی بڕێک له هێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کاندا هه‌یه له عێراق یان نه جا زیاتر ئه‌وه‌یه ئه‌م بابه‌ته‌یان وروژاندوه، به‌ڵام ده‌ستی ده‌ره‌کی که‌م یان زۆر هه‌ر هه‌بوه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:29 خوله‌که.