Accessibility links

ئه‌حمه‌د ئه‌نده‌ریاری ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک گیراوی کورد له‌ ئێران مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانیان له‌سه‌ره‌

  • Salah Piroty

ئه‌حمه‌د ئه‌نده‌ریاری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی کورد بنکه‌ له‌ سوید

ئه‌حمه‌د ئه‌نده‌ریاری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی کورد بنکه‌ له‌ سوید

ڕێکخراوی چاوه‌دێری به‌ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ بنکه‌ له‌ شاری نیویۆرک 12 ی مانگی ڕابردوو له‌ راگه‌یه‌ندراوێک دا وێڕای مه‌حکوم کردنی له‌ سێداره‌دانی 5 چالاکی سیاسی له‌ لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه‌ که‌ چواریان کورد بوون، هه‌روه‌ها هۆشداریشی دا که‌ 17 گیراوی تر له‌ مه‌ترسی له‌ سێداره‌دان دان.

ئه‌حمه‌د ئه‌نده‌ریاری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی کورد بنکه‌ له‌ سوید، له‌ وتووێژیکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ناوبراو ده‌ڵێت سێ له‌ ئه‌و گیراوانه که‌ بریتین له‌‌: زێنه‌ب جه‌لالیان، شیرکۆ مه‌عارفی و حه‌بیب الله‌ له‌تیفی به‌ پیی وته‌ی پاریزه‌ره‌کانیان له‌ مه‌ترسی له‌ سێداره‌دان دان.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئه‌نده‌ریاری باس له‌ گیراوێکی تر، حه‌بیب الله‌ گولپه‌ری ده‌کات که‌ له‌ گرتوخانه‌ی شاری مه‌هاباده‌ و نزیکه‌ی 20 ڕۆژه‌ مانی له‌ خواردنی ویشک گرتووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:16 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG