لیستی ئه‌لعێراقیه هێشتاش سوره له‌سه‌ر به‌شداری نه‌کردن له حکومه‌تێکدا ئه‌گه‌ر بێتوو نوری ئه‌لمالیکی، پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری لابێت.
دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌لوانی، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی لیستی ئه‌لعێراقیه هیچ ڕه‌هه‌ندێکی که‌سێتی تیادا نییه، یان ڕه‌هه‌ندی لایه‌ن و لایه‌نکاری تیدا بێت، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئاستی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه له چوار ساڵی ڕابردوودا.
دکتۆر ئه‌لعه‌لوانی، نکوڵیش له‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه ده‌کات که باس له ئه‌گه‌ره‌کانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌که‌ن، به‌هۆی جیاوازی ڕوانینه‌کان له نێو ئه‌ندامه‌کانیدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی به‌شداریکردن له حکومه‌تی نوێی عێراقدا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌لوانی ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:19 خوله‌که.