حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆکی پارتی ژیانه‌وه‌ی ئازادی کوردستان وه یاخود پژاک له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌رێکا باس له چه‌ندین بابه‌ت ده‌کات هه‌ر له فیشاره‌کان بۆ سه‌ر رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ره‌ی کوردستانی و په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارت و رێکخراوه کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تاکۆ په‌ێوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. سه‌رۆکی پژاک سه‌باره‌ت فیشاره‌کانی رۆژئاوا بۆ سه‌ر ئێران و ئاخۆ ده‌توانێ خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌و فیشارانه‌دا را بگرێت ده‌لێت نه‌خێر به هیچ شێوه‌یه‌ک، هه‌ر له سه‌ره‌تای گه‌مارودانه ئابوریه‌که‌وه هه‌میشه له خامه‌نه‌یی را بگره هه‌تا خوارێ ووتیان هیچ کاریگه‌ریه‌کی له‌سه‌ر ئێمه نییه و زۆریش بۆ ئێمه باشتره و زۆریشیان باسی لای باشی سزا و گه‌مارودانه‌کان ده‌کرد، به‌ڵام ئێستا ناێشارنه‌وه، له دانیشتنه‌کاندا له‌گه‌ڵ وڵاتانی 1+5 مه‌رجی بناغه‌ییان لادانی گه‌ماروه‌کانه واته ئه‌و گه‌مارودانانه زۆری ته‌نگاو کردوون و کاریگه‌ری خۆی هه‌بوه.
سه‌رۆکی پژاک سه‌باره‌ت به ئوپۆزسیونی ئێران ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده لاوازه هه‌رچیکی پێ بڵێن ده‌بێت په‌سه‌ندی بکات، ده‌شڵێت کام ئوپوزسیون؟ هه‌ر له موجاهیدینه‌وه بگره تا ده‌گاته ئه‌وانه‌ی خوارێ کام ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه به جیهانی رۆژئاوا بڵێ ئه‌مه ناکه‌م وه یاخود وه‌ها نابێ وه یاخود له‌گه‌ڵ هێڕش بردندا نییم.