Accessibility links

ئه‌حمه‌د میره‌: جۆڵاندنی دۆسیه‌ی دانا مه‌جید ئه‌وه‌نده‌ سیاسیه‌ نێو ئه‌وه‌نده‌ یاسایی نییه‌.

  • Jani Diylan

ئه‌حمه‌د میره‌: جۆڵاندنی دۆسیه‌ی دانا مه‌جید ئه‌وه‌نده‌ سیاسیه‌ نێو ئه‌وه‌نده‌ یاسایی نییه‌.

ئه‌حمه‌د میره‌: جۆڵاندنی دۆسیه‌ی دانا مه‌جید ئه‌وه‌نده‌ سیاسیه‌ نێو ئه‌وه‌نده‌ یاسایی نییه‌.

له‌م ڕۆژانه‌ی دواییه‌دا له‌ باره‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌ندێ ڕاپۆرت بڵاوبوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ گوایه‌ به‌ گه‌نده‌ڵیه‌کانی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید ئوستانداری پێشینی سلیمانی ده‌که‌ن. ئه‌حمه‌د میره‌ سه‌ر نووسه‌ری گۆڤاری لڤین له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت یه‌کێک له‌ ناشرینترین بیرکردنه‌وه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی و پارتی بریتیه‌ له‌وه‌ی که‌ زۆرجار سیاسه‌ت به‌ عه‌قڵێکی زۆر بچووك وه‌کو کورد ده‌ڵی یاری مناڵانه‌ له‌ سیاسه‌تدا ئه‌که‌ن، ئه‌وه‌یه‌ میدیاکانی یه‌کێتی وپارتی له‌ دوو ڕۆژی ڕابووردودا جۆڵاندیان له‌سه‌ر فاێلی گه‌نده‌ڵی دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید جگه‌ بێریزی له‌ یاسا وه‌ جگه‌ له‌ بچووکردنه‌وه‌ی که‌ێسی گه‌نده‌ڵی بۆ یه‌ك دۆسیه‌ی دیاریکراو به‌ ئاراسته‌ی ململانیه‌ سیاسیه‌کانی ئه‌مرۆ که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌گوزه‌رێ هیچ شتێکی تر نییه‌.ئه‌حمه‌د میره‌ ده‌شڵێت دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید وه‌ک هه‌ر به‌رپرسێکی تر ئه‌گه‌ر دادگاه تاوانه‌که‌ی له‌سه‌ر ساغ کرده‌وه‌ پێویسته‌ ملکه‌چی یاسای بێت و ببرێته‌ به‌ر ده‌م دادگاه وه‌ ئه‌بێ سزاکه‌شی هه‌ر جۆری بێ په‌سه‌ندی بکات، هه‌ر وه‌ها ‌ جۆڵاندنی دۆسیه‌ی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید له‌م بارو دوخه‌دا ئه‌وه‌نده‌ سیاسیه‌ نێو ئه‌وه‌نده‌ یاسایی نییه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:19 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG