Accessibility links

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری: ئێران داوای ماف بۆ شیعه‌ی وڵاتانی تر ده‌کات که‌چی مافی له‌ سوننه‌کانی خۆی زه‌ود کردوه‌

  • Shayan Pasha

کۆمه‌ڵێـک پـیاوی ئاینی شیعه‌ له‌ شـاری مه‌شـهه‌دی ئێران پـشـتیوانی خۆیان بۆ شیعه‌کانی به‌حره‌ین ده‌رده‌بڕن، چوارشه‌ممه‌ 6 ی چواری 2011

کۆمه‌ڵێـک پـیاوی ئاینی شیعه‌ له‌ شـاری مه‌شـهه‌دی ئێران پـشـتیوانی خۆیان بۆ شیعه‌کانی به‌حره‌ین ده‌رده‌بڕن، چوارشه‌ممه‌ 6 ی چواری 2011

ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له‌ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه‌ ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌مه‌ریکا به‌ڵگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ وا ئێران ده‌ستی له‌ کاروباری به‌حره‌ین و وڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌رداوه‌ که ‌ڕاپه‌ڕینی گشتی و ڕه‌وشی نا ئاسایی سیاسی له‌م دواییه‌دا به‌خۆیانه‌وه‌‌ دیویانه‌.

ڕۆبه‌رت گه‌یتس گوتیشی که‌وا ئێمه‌ به‌ڵگه‌مان هه‌یه‌ که‌ ئێرانیـیه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕه‌وشه‌که‌ له‌ به‌حره‌ین بقۆزنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌مان هه‌یه‌ که‌وا به‌سیان له‌وه‌ کردووه‌ که‌ ده‌توانن چێ بکه‌ن بۆ هه‌وڵدان و خۆڵقاندنی کێشه‌ له‌ شۆێنه‌کانی تریشدا.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زووتر کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکی گوتوبوویان که‌ له‌و باوڕه‌دا نین ئێران هۆی هه‌ڵگیرساندنی ڕاپه‌ڕینه‌ گشتیه‌کان بێت که‌ سه‌رانسه‌ری هه‌رێمه‌که‌ی گرتۆته‌وه‌ به‌ڵام نیگه‌رانیان ده‌ڕبڕیبوو له‌وه‌ی ڕه‌نگه‌ ئێران سوود له‌و نائارامیه‌ سیاسییه ‌وه‌ربگریت.

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌ سوید پێـیوایه‌ که‌ ئه‌مه‌ریکا چه‌ختی کردۆته‌ سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له‌ کاروباری هه‌رێمه‌که‌ له‌م دواییه‌دا چونکه‌ دوو لایه‌نی هه‌یه‌ یه‌که‌میان کێشه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێرانه‌ به‌ تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ دۆسێی ناوکی تاران و لایه‌نه‌که‌ی تری مه‌سه‌له‌ی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێندی له‌و شۆێنانه‌ عه‌ره‌بی شیعه‌ی لێیه‌ که‌ پێده‌چێت ئێران هه‌لێکی زیڕینی ده‌ستکه‌وتبیت به‌ده‌ڕبڕێنی پشتگیری خۆێ له‌ شیعه‌کان گوایه‌ وا بنوێنیت هه‌موو ئه‌وانه‌ پشتیوانی له‌ کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ن و به‌لای خۆی بشکێنیته‌وه‌ و سه‌ره‌نجی ئه‌مه‌ریکا و خۆرئاوا له‌ کێشه‌کانی ناو وڵاته‌که‌ی به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ دووربخاته‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:57 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG