Accessibility links

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری: چاره‌نووسی خۆپـیشاده‌ران گه‌ر ڕژێمی سوریا بمێنێته‌وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی ئێران ده‌بێت

  • Shayan Pasha

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چالاکوانانی سوریا زووتر داوایان له‌ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی کردبوو ناوچه‌ی دژه‌ فڕین به‌سه‌ر سوریادا بسه‌پێنێت و ئومێده‌واربوون به‌ هه‌مان شێوه‌ی لیبیا سیڤیله‌کان بپارێزرێن، به‌ڵام له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌دا ئه‌ندرێس فۆگ راسموسن سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگه‌یاند که‌ ناوچه‌ی دژه‌ فڕێن به‌سه‌ر سوریادا دانانرێت و ناتۆ نایه‌وێت به‌ هێچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له‌ کاروباری ئه‌و وڵاته‌دا وه‌ربدات.

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری شێکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌ سوید له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتی هه‌ل و مه‌رجی لیبیا له‌گه‌ڵ سوریا جیاوازه‌ چونکه‌ سوریا وڵاتیکی بچکوله‌یه‌ و پڕ ئاڵۆزی و کێشه‌یه‌ و له‌ هه‌مووی گرنگتر دراوسێی ئیسرائیله‌ که‌ ئه‌وه‌ش ئاکامێکی زۆر چاوه‌ڕوان نه‌کراوی لێده‌که‌وێته‌وه‌و مه‌ترسیـیه‌کان بۆ ناوچه‌که‌ ئێجگار زیاتر ده‌بێت به‌راورد به‌ لیبیا.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 7:00 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG