پۆلیسی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت خۆکوژێک که که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وی به‌خۆیه‌وه به‌ستبوو خۆی ته‌قاندۆته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی پۆلیسی خۆجێی له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات، 2 پۆلیسی کوشتووه و 2 مه‌ده‌نی بریندار کرد.
هێرشه‌که‌ی یه‌کشه‌ممه له ناوچه‌ی یه‌حیا خێل له ستانی په‌کتیکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان هاوسنوور له‌گه‌ڵ پاکستان ڕوویدا.
له پێشهاته‌یه‌کی تردا، سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزایی ده‌سته‌یه‌کی ده‌ستنیشان کردووه تا لێکۆڵینه‌وه بکات له کوژرانی سه‌رکۆماری پێشوو بورهان ئه‌دین ڕه‌بانی که سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاشتی بوو و هه‌روه‌ها ڕێبه‌رایه‌تی هه‌وڵه‌کانی ده‌کرد له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی سیاسی بۆ شه‌ڕی 10ساڵه له‌گه‌ڵ تاڵیبان. ئه‌و هه‌فته‌ی ڕابردوو له ئاکام هێرشێکی خۆکوژی له ناو ماڵی خۆی له کابول کوژرا.