خۆپیشاندان له شاری موسڵ ڕوویدا و له ئه‌نجامی توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر گرژی و ئاڵۆزییه‌کی زۆری لێکه‌وته‌وه و له ئاکامدا ژماره‌یه‌ک خۆپیشانده‌ر کوژران و بریندار بوون. هاوکات باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵیش سوتێنرا.
خۆپیشاندانه‌که له کاتژمێر 10 ی به‌یانی ده‌ستیپێکرد و به ئاڕاسته‌ی دیوانی پارێزگای موسڵ بوو. سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌که هێمنانه بوو له کاتێکدا هاووڵاتیان چه‌ندین جۆر دروشمیان به‌رز کردبووه‌وه و داوای چاکسازی و گه‌یاندنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییان ده‌کرد هه‌روه‌ها داواکاریش بوون گیراوه‌کانیان ئازاد بکرێن. به‌ڵام دواتر و له‌گه‌ڵ زیاد بوونی ژماره‌ی خۆپیشانده‌ر دروشمه‌کانیان گۆڕی و داوای ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی پارێزگار و سه‌رجه‌م به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌یان کرد.
خۆپیشانده‌ران به به‌رد هاویشتن ڕووبه‌ڕووی هێزه‌کانی پۆلیس بوونه‌وه کاتێک هه‌وڵیاندا بچنه نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا. پۆلیسیش چه‌ندین ڕێگه‌ی به‌کار هێنا بۆ بڵاوه پێکردنی خۆپیشانده‌ران له‌وانه‌ش دا ئاو، گازی فرمێسک‌ڕێژ و بۆمبی ده‌نگی به‌ڵام هیچ ده‌ره‌نجامێکی نه‌بوو. دواتر پارێزگار و چه‌ند ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئوسامه نوجێفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق که به‌سه‌ردانێک له موسڵه هه‌وڵیان دا بارودۆخه‌که هێوه‌ر بکه‌نه‌وه و بچنه ناو جه‌ماوه‌ر و قسه‌یان بۆ بکه‌ن به‌ڵام له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره ڕێگایان پێ نه‌درا.
پاشان بارودۆخه‌که له کۆنتڕۆلی پۆلیس ده‌رچوو به هه‌زاران که‌س هوروژمیان برد بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ و پاش کۆنتڕۆل کردنی، ته‌واوی باڵه‌خانه‌که‌یان سوتاند. هێزه‌کانی پۆلیس چه‌کیان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌کار هێنا که به پێی زانیارییه به‌راییه‌کان به لایه‌نی که‌م 8 خۆپیشانده‌ر کوژراون و به ده‌یانی تر بریندار بوون.