Accessibility links

پارێزگاری موسڵ ده‌ڵێت هه‌وڵی دامه‌زراندنی هێزێکی ملیشایی له‌ موسڵ له‌ ئارادایه‌.

  • ئه‌میر گۆران

پارێزگاری موسڵ ده‌ڵێت هه‌وڵی دامه‌زراندنی هێزێکی ملیشایی له‌ موسڵ له‌ ئارادایه‌.

پارێزگاری موسڵ ده‌ڵێت هه‌وڵی دامه‌زراندنی هێزێکی ملیشایی له‌ موسڵ له‌ ئارادایه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لایه‌نی کوردی و حکومه‌تی عێراقی له‌ باره‌ی جێگیر کردنی هێزێکی هاوبه‌شی کوردی و سوپای عێراقی له‌ ناوچه‌ کێشه‌داره‌کاندا ڕێککه‌وتوون، به‌ڵام ئێستا هه‌وڵێکی تر له‌ ئارادایه‌ بۆ جێگیر کردنی هێزێکی دیکه‌ له‌ ژێر ناوی ده‌وڵه‌تی یاسا که‌ ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لایه‌نه‌کانی موسڵی لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌و پێیان وایه‌ هێزێکی ملیشیا دروست ده‌کرێت. پارێزگاری موسڵ به‌ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند داوایه‌کمان پێگه‌یشتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێکهێنانی هێزێکی تایبه‌تی سه‌ربازی به‌ ناوی ده‌وڵه‌تی یاساوه‌ بۆ شاری موسڵ. ئه‌سیل ئه‌لنوجه‌یفی گوتویشییه‌تی ئێمه‌ ئه‌و هێزه‌ ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌و پێمان وایه‌ ئامانج لێی سه‌رهه‌ڵدانی هێزێکی ملیشیایه‌. هه‌رێم که‌مال ئاغا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نی موسڵی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پڕچه‌ککردنی هێزێکی دیکه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزی یاسایی کارێکی خراپی لێده‌که‌وێته‌وه‌ ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ش سه‌رکه‌وتوو نابێت.

په‌یامنێرمان ئه‌میر گۆران زیانیاری زیاتری له‌ ڕاپۆرته‌که‌یدا بۆ ناردوین ده‌توانن گوێبیسـتی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که‌بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:36 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG