کۆمه‌ڵێـکی پـیشه‌سـازی جیهانی ده‌ڵێت گه‌شه‌کردنی بازاڕی ته‌له‌فونی مۆبایل له ئافریکا خێراترینه له جیهاندا.
کۆمه‌ڵی ناسراو به GSMA ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا ده‌ڵێت له پاش ئاسیا ئافریکا دووه‌م کیشوه‌ره که زۆرترین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی مۆبایلی تیاداده‌کرێت. ده‌شڵێت له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا زۆرترین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی مۆبایل له ئافریکادا کراوه و گه‌یشـتووه‌ته 649 ملیۆن په‌یوه‌ندی.
ڕاپـۆرته‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات له ماوه‌ی پـێـنج سـاڵی ڕابردوودا هه‌موو سـاڵێک به ڕێژه‌ی له سه‌دا 20 به‌کارهێنه‌رانی مۆبایل له‌وێ زیادیانکردووه، پـێشـبینی ده‌کات ئه‌م زیادبوونه به‌رده‌وامبێت.
ڕاپـۆرته‌که به تایبه‌تی باس له نایجیریا ده‌کات و ده‌ڵێت زۆرترین به‌شـداربووانی هه‌یه و له ئێسـتادا گه‌یشـتووه‌ته زیاتر له 93 ملیۆن به‌کارهێنه‌ر.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، هێشـتا له سه‌دا 36 ی بازاڕه گه‌وره‌کانی ئافریکا ده‌سـتیان به ته‌له‌فونی مۆبایل ناگات، بۆیه داوا له وڵاتان ده‌کات کار بۆ فراونکردنی ئه‌م خزمه‌تگوزاریـیه بکه‌ن و به تایبه‌تی له ناوچه گوندنشینه دورده‌سـته‌کاندا.