حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانی ڕابه‌رایه‌تی تاڵیبانی بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ی بانگهێشتکردووه، هه‌روه‌ها داوا له پاکستانیش ده‌کات پشتیوانی و کارئاسانی بۆ سـازدانی ئه‌و وتووێژانه بکات که به مه‌به‌ستی کۆتایی‌هێنانه به‌و جه‌نگه‌ی وا بۆ ده ساڵه به‌رۆکی ئه‌فغانستانی گرتووه.
له راگه‌یاندنێکی ئه‌مڕۆیدا سه‌رۆکی ئه‌فغانی ده‌ڵێت ئه‌و بانگهێشتی رابه‌رانی تاڵیبانی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی پـرۆسه‌ی ئاشتی بێنه دی.
حامیدا کارزایی گوتی پرۆسه‌که ڕوانگه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌فغانیـیه‌کان له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی پـرۆسه‌ی سیاسی ئه‌فغانیدا ماونه‌ته‌وه، له نێویاندا چه‌کدارانی تاڵیبان، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌که‌یان و به ئاشتیانه بژین.
سه‌رۆکی ئه‌فغانی گوتی پشتیوانی پاکستان بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی گرنگی له سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا هه‌یه و به‌ڕێز کارزایی گوتیشی هاوکاری پاکستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به‌شداریـیه‌کی پڕ بایه‌خه بۆ ئارامی و سه‌قامگیری له ئه‌فغانستاندا و هه‌روه‌ها ته‌واوی هه‌رێمه‌که.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆکی ئه‌فغانی دوای سه‌ردانه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی بۆ پاکستان دێت ، که بۆ به‌شداریکردنی له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی سێ لایه‌نیدا بوو ، ئه‌وه‌ی ئه‌فغانستان و پاکستان و ئێران ئاماده‌ی بوون و بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ئۆقره و ئارامی هه‌رێمه‌که بوو.
له میانه‌ی کۆبوونه‌وه لوتکه‌یه‌که‌دا به‌رپرسانی پاکستانی ئاگاهیان دایه سه‌رۆک کارزایی له‌مه‌ڕ پـێشبینیه ناواقیعیه‌کانی په‌یوه‌ست به دانوستاندنکردنی له‌گه‌ڵ تاڵیباندا.