وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا رازی بووه به‌وه‌ی کۆنتڕڵی بنکه‌ی سه‌ره‌کی گرتووخانه‌ی له‌شکری خۆی له ئه‌فغانستان ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانی بکاته‌وه، ئه‌و کاره‌ی زه‌مینه بۆ مۆرکردنی سه‌ودایه‌کی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات خۆشده‌کات.
له‌و باره‌یه‌وه کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن جه‌نه‌راڵ عه‌بدول ڕه‌حیم وه‌رده‌کی وه‌زیری به‌رگری ئه‌فغانی و جه‌نه‌راڵ جۆن ئاڵنی فه‌رمانده‌ی باڵای ئه‌مه‌ریکایی ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یاداشت نامه‌یه‌کی لێک تێگه‌یشتنیان مۆرکرد، په‌یوه‌ست به‌وه‌ی له ماوه‌ی 6 مانگدا پرۆسه‌ی دانه‌وه ده‌ستی ئه‌رکی به‌رێوه‌بردنی به‌ندیخانه‌یه‌ک له بنکه‌ی ئاسمانی به‌گرام به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.
شایه‌نی باسه، یه‌کێک له‌و گرتووخانانه‌ی راده‌ستی حکومه‌تی ئه‌فغانی ده‌کرێته‌وه، به‌ندیخانه‌ی به‌گرامه، واته ئه‌و بنکه له‌شکریـیه‌ی له مانگی رابردوودا قورئانی تیادا سوتێنرا ، ئه‌و کاره‌ی چه‌ندان رۆژی کاری ناڕه‌زایی له دژی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای لێکه‌وته‌وه .
جێی ئاماژه‌یه حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانی به‌رده‌وام داوایکردووه به‌ندیخانه‌ی به‌گرام راده‌ستی حکومه‌تی ئه‌فغانی بکرێته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر هه‌ر رێکه‌وتنێکی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌رببڕێت، ئه‌مه‌ش دوای پاشه‌کشه‌کردنی هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانستاندا له ساڵی 2014 دا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌فغانی ئه‌مڕۆی وه‌ک دوایـین مۆڵه‌ت دابووه به‌رپرسانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکای له وڵاته‌که‌یدا که به‌ندیخانه‌ی به‌گرام راده‌ستی ئه‌فغانیـیه‌کان بکاته‌وه، هه‌روه‌ها حامید کارزایی داوای ئه‌وه‌شی کرده که کۆتایی به کرده‌ی شه‌وانه بۆ سه‌ر گونده‌کانی ئه‌فغانی بهێنرێن ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی هاوبه‌ندیـیه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.