ڕێکخراوێکی مافه‌کانی مرۆڤ داوا له ئه‌فغانستان و لایه‌نگرانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات دڵنیای بکه‌نه‌وه که ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی له لایه‌ن ژنانی ئه‌فغانی به‌ده‌ستهێنراون ناکرێنه قوربانی له گفتوگۆکانی ئاشتی له‌گه‌ڵ تاڵیباندا.
له ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ که ڕۆژی سێشه‌مه بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت حکومه‌تی ئه‌فغانستان مه‌سه‌له‌ی پاراستنی ژنانی له به‌رنامه‌کانیدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی میلیشاکانی تاڵیبان پشت گوێ خستووه.
ئه‌و ڕێکخراوه ده‌شڵێت مافی ژنان بۆ کارکردن و خوێندن و به‌شداری کردن له ژیانی سیاسی‌دا ده‌بێت له پرۆسه‌ی ئاشتبونه‌وه له‌گه‌ڵ تاڵیبان به ته‌واوه‌تی بپارێزرێت.
ڕاپۆرته‌که ئاماژ‌ه به‌وه ده‌کات که له‌و ناوچانه‌ی له ژێر کۆنتڕۆڵی تاڵیبانن کۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو هه‌ڕه‌شه‌یان کردووه و هێرشیان ئه‌نجامداوه ته‌نانه‌ت ژنیشیان کوشتووه له‌وانه‌ی که هه‌وڵیانداوه ده‌ستیان به‌خوێندن و کار بگات.