هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانستان ده‌ڵێن له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تێکی هاوبه‌شدا ڕێبه‌رێکی باڵای تۆڕی حه‌قانی ده‌ستگیر کراوه. ئه‌م ده‌ستگیر کردنه‌ش له کاتێکدایه که کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ئه‌وان به‌ڵگه‌یان خستووه‌ته به‌رده‌م پاکستانی دراوسێ که کوشتنه‌که‌ی ئه‌م دواییانه‌ی سه‌رۆکی پێشووی ئه‌فغانستان به‌ورهانودین ڕه‌بانی له ناو خاکی پاکستان‌دا پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌یاز گول له ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێت.
به‌یاننامه‌یه‌کی هێزه‌کانی ناتۆ له ڕۆژی شه‌ممه له کابول بڵاو کرایه‌وه که تیایدا ده‌ڵێت ڕێبه‌رێکی باڵای تۆڕی حه‌قانی، حاجی مالی خان، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی ئاسایشی هاوبه‌شدا له هه‌رێمی پاکتیای نزیک سنوری پاکستان ده‌ستگیر کرا.
ناتۆ ده‌ڵێت ئه‌م ڕێبه‌ری گروپی حه‌قانی به‌رپرسی ڕێکخستنی ملیتانه‌کانو گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕکه‌ران له پاکستانه‌وه بۆ ناو ئه‌فغانستان بووه تا هێرشی تیرۆرستی ئه‌نجام بده‌ن. تاڵیبان نکوڵی له‌وه کردووه خان ده‌ستگیر کرابێت.
تۆڕی حه‌قانی به‌وه به‌ناوبانگن که هێرشی کوشنده ده‌که‌نه سه‌ر کاربه‌ده‌ستانی ئاست به‌رزی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که شه‌ڕی دژ به یاخیبووانی تاڵیبان ده‌که‌ن.
کاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای سیخوڕی ئه‌فغانستان له ڕۆژی شه‌ممه ڕایان گه‌یاندووه گوایه ICI وته ده‌زگای موخابه‌راتی پاکستان یارمه‌تی ڕێبه‌رانی تاڵیبانیان داوه بۆ پلانداڕشتنی کوشتنه‌که‌ی ڕیبه‌ری پیشووی ئه‌فغانستان بورهانودین ڕه‌بانی. ده‌ڵێن به‌ڵگه‌یان خستووه‌ته به‌رده‌م ئیسلام ئاباد که هێرشه‌که له ناوچه‌یه‌کی نزیک شاری کویته‌ی پاکستان پلانی بۆ دانراوه
پاکستان نکوڵی له‌و تۆمه‌تانه ده‌کات. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاکستان ته‌همینا جانجوا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند ولاته‌که‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی له ئه‌فغانستانه‌وه پێ نه‌گه‌یشتووه.
جانجوا ده‌ڵێت: پاکستان ئه‌م کرداره تیرۆرستییه‌ی به توندی شه‌رمه‌زار کردووه. سه‌رۆک وه‌زیر گیلانی سه‌ردانی کابولی کرد بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ بنه‌ماڵه‌ی پرۆفیسۆر ڕه‌بانی و گه‌لی ئه‌فغانستان. له دانیشتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کارزایی سه‌رۆک وه‌زیر گیلانی پێشنیازی هاوکاری کردنی کرد له لێکۆڵینه‌وه‌کان له سه‌ر ئه‌و کوشتنه. به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێکی ئه‌و خواسته‌ی پاکستان له‌لایه‌ن ئه‌فغانستانه‌وه نه‌دراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه بورهانودین ڕه‌بانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاشتی بوو که بۆ دامه‌زراندنی وتووێژ له نێوان لایه‌نه ناکۆکه‌کانی ئه‌فغانستان دروست کرابوو بۆ ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یاخیبووانی تاڵیباندا.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی ڕاپۆرته‌که کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه ده‌سته چه‌پ بکه ماوه‌که‌ی 1:57 خوله‌که