Accessibility links

دەزگایەکی چاودێری ئەمەریکا: گەندەڵی کۆسـپـێـکە لە بەردەم بنیاتنانەوەی ئەفغانسـتان


دەزگایەکی چاودێری ئەمەریکا دەڵێت گەندەڵی بەربڵاو لە ئەفغانستان، وایکردووە هەوڵەکان بۆ بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتەی لاوازببێت.

چاودێری گشتی ئەمەریکایی بۆ بنیاتنانەوەی ئەفغانستان ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و داوای لە دەستەی ئەرکی ئەمەریکایی لەو وڵاتە کرد مەسەلەی هەوڵەکان بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی لە ئەفغانستان بکاتە سەرتۆپی کار و بایەخەکانی.

پاشان ئاماژەی بۆ تەشەنەکردنی گەندەڵی لە ئەفغانستان کردووە و دەڵێت رق و کینەی لە دژی حکومەتی ئەفغانی زیادکردووە و بووەتە سەرچاوەیەک بۆ دابینکردنی کۆمەک بۆ یاخیبوانی نێو وڵاتەکە.

هەروەها ڕەخنەی لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەمەریکاش گرتووە، دەڵێت رۆڵیان لە زیادبوونی گەندەڵی ناو ئەفغانستان هەبووە، بەهۆی سستیـیان لە دانان بە قەبارەی ئەو گەندەڵییەی ئەفغانستانی تەنیوە، لە کاتێـکدا ئەمەریکا بە دەیان ملیار دۆلار کۆمەک بۆ ئابوری ئەو وڵاتە دابین‌دەکات.

XS
SM
MD
LG