به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ده‌زگاکانی میدیای خۆجێی و کاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه، خۆته‌قێنه‌رێک له نزیک خاڵێکی پشکنین له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان دا ئه‌مڕۆ ئێواره خۆی ته‌قانده‌وه، لانی که‌م 20 که‌سی کوشت و گه‌لێک که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌که له پارێزگای خۆست له ناوچه‌یه‌کی پڕله خه‌ڵک ته‌قیه‌وه. زۆربه‌ی کوژراوان ده‌گوترێت مه‌ده‌نین. شوێنی ئه‌و ڕووداوه له بنکه‌یه‌کی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له ئه‌و پارێزگایه زۆر دوور نیه، که هاوسنووری پاکستانه.
ڕوون نیه داخوا تالیبان له پشتی ئه‌و هێرشه بووه یان نا. تالیبان به‌رپرسایه‌تی بۆ بۆمبدانه‌وه‌کانی هاوشێوه ده‌ربڕیوه.
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی یه هه‌ر چه‌ند ڕۆژ دوای ئه‌وه دێت که ڕێبه‌رانی تالیبان له پاکستان چاویان به نوێنه‌رانی حکومه‌تی ئه‌فغانستان که‌وت بۆ ئه‌وه‌ی تا و تۆی ڕێگاکان بۆ کۆتایی پێ هێنان به دوژمنایه‌تی له ئه‌فغانستان بکه‌ن. ئه‌و یه‌که‌م جاره که تالیبان و کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت له ماوه‌ی 13 ساڵ دا بۆ وتووێژ ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی به یه‌که‌وه ده‌گرن.