کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له مه‌زارێـکی شیعه ئاینزاکان له کابول به لایه‌نی که‌م 55 که‌س کوژراون، له نێویاندا ژن و منداڵیش هه‌ن.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م یه‌ک خۆکوژ خۆی ته‌قاندۆته‌وه له نزیک مه‌زاری ئه‌بول فه‌زڵ که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شیعه‌کان له‌وێ گردبووبوونه‌وه بۆ به‌شـداریکردن له ڕێوڕه‌سـمه‌کانی عاشورادا. هه‌روه‌ها زیاتر له 160 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
سه‌رۆکی هێزه‌کانی پـۆلیسی کابول ژه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د ئه‌یوب سه‌له‌نگی گوتوویه‌تی " مه‌راسیمه‌کان له‌وه‌دا بوون کۆتایی‌یان پـێبێت، ئێدی کۆمه‌ڵێـکی نوێ گه‌یشـتوونه‌ته شوێنه‌که و خۆکوژه‌کان خۆیان خستۆته نێویانه‌وه و پاشـان خۆیان ته‌قاندۆته‌وه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هه‌ندێـک له نه‌خۆشـخانه‌کانی ناوچه‌که به بریندار پـڕبوون. ده‌سه‌ڵاتداران پـێشـبینی ده‌که‌ن ژماره‌ی قوربانیـیه‌کان زیادببێت.
هاوکات کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه مه‌زارێـکی دیکه‌ی له شـاری مه‌زار ئه‌لشه‌ریفی باکوری وڵاته‌که کردۆته ئامانج و له‌وێش 4 که‌س کوژراون.
تاڵیبانیش لای خۆیه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا بێ ئاگایی خۆی له‌و هێرشانه ڕاگه‌یاند و به کاری دڕندانه و کوێرانه ناوزه‌دیکردن.
سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزایی ده‌سـتبه‌جێ هێرشه‌که‌کانی سه‌رزه‌نشتکرد و گوتی ئه‌مه یه‌که‌م جاره هێرشێـکی تێرۆریسـتی له بۆنه‌یه‌کی ئاینی گرنگی وه‌ها له ئه‌فغانسـتاندا ڕووبدات.