وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت چه‌کداران هێرشیان کرده سه‌ر کۆمپانیایه‌کی بونیاتکردنه‌وه له خۆرئاوای پایته‌خت و که‌سێکیان بریندارکرد و نۆ پاسه‌وانانی ئاسایشیان به بارمته گرت.
له ڕاگه‌یاندنێکدائه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ گوتی چه‌ند میلیشیایه‌کی نه‌ناسراو له ڕۆژی دووشه‌ممه بارمته‌کانیان له شاری سوروبی 30 کیلومه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی کابوله‌وه ڕفاندبوو.
هێرشه‌که له هه‌مان ڕۆژ هات که پیاوێکی پێده‌چوو کارمه‌ندێکی پۆلیسی سنوری ئه‌فغانستان بۆبێت شه‌ش سه‌ربازی ناتۆی له ده‌زگایه‌کی مه‌شقپێکردن کۆشت له خۆڕهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان نزیك سنوری پاکستانه‌وه.
له ڕاگه‌یاندنێکی ناتۆ هاتبوو چه‌کدارێک که جلوبه‌رگی پۆلیسی سنوری ئه‌فغانی پۆشیبوو له میانه‌ی ڕاهێنانه‌که ته‌قه‌ی له سه‌ربازانی ناتۆ کردبوو و هێرشبه‌ره‌که له هێرشه‌که‌دا کۆژراوه.
به‌رپرسانێکی نادیاریکراوی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن سه‌ربازه کۆژراوه‌کان ئه‌مه‌ریکی بوون.