له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی لاڕێ له ناوچه‌ی جیادا له باشوری ئه‌فغانسـتان 6 که‌س له هێزه‌کانی پـۆلیسی ئه‌فغانی و 2 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوژران.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه کاتێـک ماشێنی پـۆلیسه‌کان به ناوچه‌ی خاکرێزی هه‌رێمی قه‌نده‌هاردا تێپه‌ڕ ده‌بوو، بۆمبێـکی لاڕێ پـێـیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و ئه‌و کوژراوانه‌ی لێ که‌وتۆته‌وه و هه‌روه‌ها 4 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕاگه‌یاند.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه و له هێرشێـکی دیکه‌ی بۆمبیدا له باشوری ئه‌فغانسـتان 2 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوژران. ناتۆ هیچ ورده‌کاری زیاتری له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.
شـایانی باسه میلیتانه‌کان هێرشه‌کانیان زیادکردووه هاوکاتی ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ناتۆ به ڕێبه‌راتی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها هێزه ئه‌فغانیـیه‌کان کارده‌که‌ن بۆ پاکـکردنه‌وه‌ی قه‌نده‌هار و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری له یاخیبوانی تاڵیبان.
ئه‌م توندوتیژیانه له کاتێـکدا دێن که حکومه‌تی ئه‌فغانی خۆی ئاماده ده‌کات بۆ میواندارێتی کۆنگره‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌فغانسـتان ڕۆژی سێشه‌ممه له کابول.