لانی که‌م سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا یه‌کشه‌مه برینداربوون کاتێک سه‌ربازێکی ئه‌فغانی له باشووری ئه‌فغانستان ده‌سترێژی لێیان کرد.
ڕووداوه‌که له ماوه‌ی مه‌شق پێدانێک له بنکه‌یه‌کی له‌شکری له هه‌ریمی هێلماند دا هاته پێش. ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ژێر چاره‌سه‌ری پزشکی دان، وه‌ک کرداری پشتیوانی ناتۆ له ئه‌فغانستان گوتی.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغان ده‌ڵێت که هێرشبه‌ره‌که له لایه‌ن سه‌ربازانی بیانییه‌وه ته‌قه‌ی لێ‌کرا و کوژرا.
هێرشی ئه‌وتۆ که بۆ سه‌ر به‌شی ئاسایشی ئه‌فغان ده‌کرێت و تێیدا که‌سانی هێرشبه‌ر چه‌کیان به ڕووی هاوکارانی خۆیان به کاردێنن و دواتر خۆیان بۆ نێو یاخی بووانی تالیبان ده‌رباز ده‌که‌ن، له ئه‌م مانگانه‌ی دوایی دا به‌رده‌وام ڕووده‌ده‌ن.
به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌م ڕووداوانه که بۆ سه‌ر سه‌ربازانی بیانی ده‌کرێت له ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی دا به‌ره‌و نزمی ڕوێشتووه چونکه کارقایمی توندی ئاسایش له لایه‌ن فه‌رمانده‌کانی ناتۆ له ئارا دایه و هه‌ڵبه‌ت هاوکاری لایه‌نی ئه‌فغانیشیان له گه‌ڵه.
هه‌ریمی هێلماند وه‌ک گه‌روه‌ترین هه‌ریمی ئه‌فغانستان ساڵی پار شوێنی شه‌ڕ و پێکدادانی توند له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆل یان ژیر کاریگه‌ری تالیبان بوو. ڕاوێژکارانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌و هه‌ریمه نێردراون بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شق و ئامۆژگاری پێویست دابین بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له دژی یاخیگه‌ری یارمه‌تی به هێزه‌کانی ئه‌فغان بکه‌ن.
گرووپێکی نزیکه‌ی 300 ما‌رینزی ئه‌مه‌ریکا پاره‌که نێردرا بۆ ئه‌فغانستان و بۆ هه‌ریمی هێلماندیان به‌ڕێ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌کان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تالیبان ڕزگار بکه‌ن.