به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت تۆمه‌ته‌کانی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزای به‌وه‌ی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رپـرس بووه له‌و فرت و فێڵانه‌ی له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی ڕابردوودا کراوه مایه‌ی نیگه‌رانیـیه.
گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی ڕۆبه‌رت گیبس ڕۆژی هه‌ینی به په‌یامنێرانی گوت واشـنتن له‌و باره‌یه‌وه ڕوونکردنه‌وه‌ی له به‌ڕێز کارزای ده‌وێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت کارڵ ئیکنبێری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان ڕۆژی هه‌ینی هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغانی کۆبۆته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه حامید کارزای له کابول به کۆمه‌ڵێـک له کارمه‌ندانی کۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌فغانسـتانی گوت خه‌ڵـکانی بیانی ده‌سـتیان هه‌بووه له‌و فرت و فێڵه زۆره‌ی له ده‌می هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی 20 ی مانگی هه‌شتی سـاڵی ڕابردوودا کران.