خێرخوازێـکی کرستیانی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی شه‌ممه گوتی کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له ناوچه‌یه‌کی دور ده‌ستی باکوری ئه‌فغانسـتان 10 له کارمه‌ندانی تیمێـکی پـزیشـکیـیان کوشـتووه که 6 یان ئه‌مه‌ریکایین و 1 ئه‌ڵمانی و 1 به‌ریتانی، له‌گه‌ڵ دوو وه‌رگێڕی ئه‌فغانی.
درک فرانس به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری کۆمه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی گوتی دوا جار که هه‌واڵی ئه‌و تیمه زانراوه ڕۆژی چوارشه‌ممه بووه کاتێک له بنکه‌یه‌کی ته‌ندروسـتی چاوه‌وه له نورسـتان ده‌گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و کابول.
ته‌رمی قوربانیـیه‌کان ڕۆژی هه‌ینی له ناوچه‌ی به‌ده‌خشان دۆزرانه‌وه و به گولـله کون‌کون کرابوون.
تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی خۆی له کوشـتنی ئه‌و کۆمه‌ڵه ڕاگه‌یاند.
زه‌بیحوڵڵا موجاهیدی ده‌مڕاسـتی تاڵیبان به ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی گوتووه ئه‌وانه ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵێـکی تایبه‌ت به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاینی کرستیان بوون، وه‌لێ درک فرانس ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌تده‌کاته‌وه.
دوو ئه‌فغانی دیکه له‌گه‌ڵ تیمه‌که‌دا بوون ڕزگاریان بووه، له‌وانه پـیاوێـک که ده‌ڵێت ئه‌و به‌وه ڕزگاری بووه ئایه‌تی قورئانی بۆ وتوونه‌ته‌وه و پـێی گوتوون ئه‌و موسـڵمانه نه‌یکوژن.
به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی ناوچه‌که ده‌ڵێت گوندنشینه‌کان ئاگاداریان کردوونه‌ته‌وه که‌وا نه‌چنه ناو دارسـتانه‌کانه‌وه چونکه جێی مه‌ترسین، به‌ڵام ئه‌وان گوتوویانه ئێمه تیمێـکی پـزیشـکین که‌س هیچمان لێ‌ناکات.