کاربه‌ده‌ستێـکی ئه‌فغانی ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی تاڵیبانه‌کان به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه کوڕ و کچێـکیان به به‌رده‌باران کوشتووه (ڕجمکردن)، ئه‌ویش به تاوانی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـان له‌گه‌ڵ یه‌کدا به‌سـتبوو.
ڕه‌جمکردنه‌که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له گوندی مه‌لا قه‌ڵا له هه‌رێمی کوندوز جێبه‌جێ کرا.
کوڕه و کچه له بیسته‌کانی ته‌مه‌نیاندا بوون.
ئه‌مه ڕجمکردنی دووه‌مه له ماوه‌ی که‌متر له هه‌فته‌یه‌کدا له لایه‌ن میلیشـیاکانی تاڵیبانه‌وه له ئه‌فغانسـتان ئه‌نجام بدرێت. ڕه‌جمکردنه‌که‌ی یه‌که‌م له هه‌رێمی باغدیسی ڕۆژئاوای وڵاته‌که بوو و ژنێـکی دووگیان قوربانیـیه‌که بووه.