به‌رپرسان له هه‌رێمی باکوری ئه‌فغانستان ده‌ڵێن له ئاکامی هه‌ڵهاتن له به‌ندیخانه‌یه‌ک، کوژرانی 3 که‌سی لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه کاربه‌ده‌ستان له پارێزگای ساره‌پوڵ ده‌ڵێن ئه‌ندامانی تاڵیبان له نێو ئه‌و ده‌یان به‌ندکراوانه‌دا بوون که شه‌وی پـێنجشه‌ممه به هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی دیواری به‌دیخانه‌که هه‌ڵهاتوون.
شایه‌نی باسه به‌رپرسانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن 3 زیندانیه‌که‌ی له میانه‌ی هه‌ڵهاتنه‌کدا کوژراون، به گولـله‌ی پاسه‌وانانی به‌ندیخانه‌که پـێوه‌بوون.
سه‌باره‌ت به شکاندنی به‌ندیخانه‌که رۆژنامه‌یه‌کی ئیسلامی ئه‌فغانی ده‌ڵێت چه‌کدارانی تاڵیبان به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌که‌یان راگه‌یاندوه.