حامید کارزای سه‌رۆکی ئه‌فغانی پێشنیازی کردووه و ده‌ڵێت پێویسته هێزه‌کانی هاوپه‌یمان رێوشوێنی توندتر له دژی په‌ناگه‌کانی تێرۆرستان له پاکستان‌دا بگرنه‌به‌ر.
هاوکات سه‌رۆکی ئه‌فغانی گوتی جه‌نگ له دژی تیرۆریزم ته‌نها ماڵ و گونده‌کانی ئه‌فغانی نه‌گرتۆ‌ته‌وه به‌ڵکو حه‌وانگه و هه‌روه‌ها بنکه‌کانی مه‌شق و راهێنان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی گرتۆته‌وه.
له وباره‌یه‌وه ئه‌مرۆ به‌ڕێز کارزای به په‌یامنێرانی له کابول گووت ته‌نها هێزه‌کانی هاوبه‌ندی توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه چالاکیه‌کانی یاخیبووان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان تێک بشکێنن. هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌فغانی پرسیاری ئه‌وه‌ی کرد که ئایا کاردانه‌وه‌ی له‌م جۆره بۆچی پیاده نه‌کراوه.
راپۆرته نهێنیـیه‌کانی سیخوری ئه‌مریکایی ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له لایه‌ن ماڵپه‌ری (ویکی لیکس) بڵاوکرایه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌دات که گوایه په‌یوه‌ندی له نێوان چه‌کدارانی تاڵیبانی ئه‌فغانی و هه‌روه‌ها له نێوان ئاژانسی موخابه‌راتی پاکستانیدا هه‌یه. ئه‌و تۆمه‌ته‌ی که پاکستان نکوڵی لێ ده‌کات و به نا ڕاستی داده‌نێت
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامد کارزای ، فه‌رمانی داوه بۆ ئه‌وه‌ی چاو به‌و به‌ڵگه‌نامه ئاشکراکراونه‌دا بخشێنرێته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کا ن‌و هه‌روه‌ها وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا قه‌ده‌غه‌ی سه‌پانده سه‌ر سێ دابینکاری سه‌ره‌کی پاره بۆ تاڵیبانی ئه‌فغانی.
سزاکه بلۆککردنی پاره وسامانیان ده‌گرێته‌وه و هه‌روه‌ها رێگه‌ش نادات به که‌سان و کۆمپانیاکانی وڵاتانی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که کارداری و سه‌رمایه گوزاری له‌گه‌ڵیاندا بکه‌ن.