ڕاپـۆرتێـکی دزه‌کراو که گوایه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌فغانسـتان ده‌رچووه، پاکسـتان تۆمه‌تبارده‌کات که به شێوه‌یه‌کی نهێنی کۆمه‌کی تاڵیبانی کردبێت.
به گوێره‌ی ڕاپـۆرتێـک که له لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی تایمز و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی به‌ریتانیا BBC ، ده‌زگای سیخوڕی له‌شـکری پاکسـتانی ناسراو به ISI پـشـتیوانی له تاڵیبانی ئه‌فغانی کردووه و یاخیبووانیش له‌و باوه‌ڕه‌دان که له‌گه‌ڵ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان له سـاڵی 2014 دا سه‌رکه‌وتنیان مسـۆگه‌ره.
ئه‌م به‌ڵـگه نهێنیـیانه له ڕێـگه‌ی زانیاری لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ 4 هه‌زار ده‌سـتگیرکراوی تاڵیبان و ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده کۆکراونه‌ته‌وه.
له لای خۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتان ده‌رئه‌نجامی ئه‌م ڕاپـۆرته‌یان ڕه‌تکرده‌وه و به بێ بنچینه ناودێریان کرد و ده‌ڵێن ئیسلام ئاباد وابه‌سـته به ده‌سـتێوه‌رنه‌دان له کاروباری ئه‌فغانسـتان و چاوه‌ڕوانیش ده‌کات وڵاتانی دیکه هه‌مان پـرنسیب بگرنه‌به‌ر.
هاوکات گوته‌بێژێـکی هێزه‌کانی هاوبه‌ندی ناتۆ هه‌بوونی ڕاپـۆرته‌که‌یان پـشـتڕاستکرده‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێن ڕاپـۆرتێـکی شیکردنه‌وه نیـیه سه‌باره‌ت به پـێشـهاته‌کانی شه‌ڕی ئه‌و وڵاته که پێ‌ده‌نێته 11 سـاڵاوه.
ئه‌م هه‌واڵه له کاتێـکدایه که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتانی هینا ڕه‌بـبانی سه‌ردانی کابول ده‌کات بۆ سـازدانی وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزایی. ناوبراو بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند زانیاریـیه‌کانی ناو ڕاپـۆرته‌که نوێ نین.