Accessibility links

فه‌ڕه‌نسا به‌رنامه‌ی کشاندنه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌ ئه‌فغانستان ناگۆڕێت


فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت ئه‌و پابه‌ندی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ده‌بێت که‌ دایناوه‌ هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ بۆ کشاندنه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌ ئه‌فغانسـتان، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ کرایه‌ سه‌ر هێزه‌کانی و بووه‌ مایه‌ی کوژرانی 4 سه‌ربازی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان.

له‌ پاش ڕووداوه‌که‌ سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا فڕانسوا ئۆلاند پـرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی که‌سوکاری ئه‌و چوار سه‌ربازه‌ کوژراوه‌ کرد و گوتی پـلانی کشـاندنه‌وه‌ی هێزه‌کان وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ و به‌پـێی ئه‌و خشته‌یه‌ی دانراوه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت که‌ له‌ مانگی حه‌وته‌وه‌ ده‌سـتپـێده‌کات هه‌تا کۆتایی سـاڵ ته‌واو ده‌بێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌و ده‌مه‌ی هێزێـکی گه‌ڕۆکی فه‌ڕه‌نسـا به‌ نێو بازاڕێـکی ناوچه‌ی کابیسای ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتاندا تێپه‌ڕ ده‌بوون، که‌سێـکی خۆکوژ که‌ جلوبه‌رگی بورقه‌ی ژنانی پـۆشیبوو خۆی ته‌قانده‌وه‌ و ئه‌و چوار سه‌ربازه‌ کوژران.

تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌ هێرشه‌که‌ ڕاگه‌یاند و گوتی ژماره‌یه‌ک له‌ هێزه‌کانی ئه‌فغانیش زیانیان پـێـگه‌یشـتووه‌.

XS
SM
MD
LG