شه‌ش ئه‌ندامانی تری ناتۆ له ئه‌فغانسـتان گیانیان له ده‌سـتداوه که پـێده‌چێت خوێناوی‌ترین ساڵبێت بۆ هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له‌وه‌تای شه‌ڕ له 9 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه.
هاوپه‌یمان ده‌ڵێت 5 له ئه‌ندامانی له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له دوو ته‌قینه‌وه‌ی جودا له باشور کوژراون. له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتانیش ناتۆ گوتوویه‌تی ئه‌ندامێـکی تری له ئاکامی هێرشی خراپـکاران له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گیانی له‌ده‌سـتداوه.
کۆماندرانی ناتۆ ئاگاهیان دابوو له‌وه‌ی توندوتیژی زیاد ده‌بێت له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی ئه‌فغانی و هاوپه‌یمان هه‌رێمه‌که له خراپـکاران پاک ده‌که‌نه‌وه. زیا له 30 ئه‌ندامانی ناتۆ له‌م مانگه‌دا تاکو ئێسـتا کوژراون.
ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریه‌سی کۆمانداری ناتۆ و هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش له ئه‌فغانسـتان له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زیرانی ناتۆ ئاگادار ده‌کاته‌وه له برۆکسل سه‌باره‌ت به قۆناغی گواسـتنه‌وه‌ی به‌رپـرسیارێتی بۆ هێزه‌کانی ئه‌فغانی له سه‌ره‌تای سـاڵی داهاتووه‌وه.