سکرتێری گشتی هاوپه‌یمانی ناتۆ" ئه‌ندرێ فۆ ڕاسمۆسین" ده‌ڵێت دانانی خشته‌یه‌کی کات بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان له ئه‌فغانستان ڕه‌نگه هانی چه‌کدارانی تاڵیبان بدات هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له ئه‌فغانستان زیاد بکه‌ن .
له وته‌که‌یدا بۆ رۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆی " ده‌یلی تێله‌گراف' سه‌رۆکی ناتۆ ده‌ڵێت ئه‌و ڕه‌نگه نه‌توانێت ، واده‌ی ته‌واوی دیاریکراوی بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ی له‌و وڵاته به چه‌نگ وێرانبووه رابگه‌ێنێت و هه‌روه‌ها داوای له ئه‌ندامانی هاوپه‌یمان کرد هه‌تا ئه‌و کاته‌ی پێویست ده‌کات سه‌ربازانیان له ئه‌فغانستاندا بهێڵنه‌وه.
هاوکات له وه‌ته‌که‌یدا به‌ڕێز ڕاسمۆسین ئاماژه‌ی به‌وه کرد که کشانه‌وه‌ی پێشوه‌خت له ئه‌فغانستان ڕه‌نگه زه‌مینه بۆ گه‌ڕانه‌وی تاڵیبان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات خۆش بکات و هه‌روه‌ها ئاسایشی پاکستانی هاوسێی بخاته مه‌ترسیه‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه دوێنێ گروپێکی مافه‌کانی مرۆڤی ئه‌فغانی رایگه‌یاند که له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا هه‌تا ئێستا پتر له هه‌زار هاوڵاتی سیڤیلی ئه‌فغانی کوژراون، به‌وه‌ش ئه‌مساڵ بوو به خوێناوی‌ترین سـاڵی ئه‌و 9 ساڵه‌ی جه‌نگدا له وڵاته‌که‌دا.