کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌فغان ده‌ڵێت هێرشێکی خۆمپاره پێنج منداڵی له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان کوشتوه.
سه‌رحه‌دی زواک، وته‌بێژ بۆ فه‌رمانداری هه‌ریمی لاغمان، گوتی منداڵانی کوژراو ته‌مه‌نیان له شه‌ش بۆ 12 ساڵیه.
که‌س به‌رپرسایه‌تی بۆ ئه‌و هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستان گومانیان له تالیبانه که له ناو هه‌ریمه‌که‌دا چالاکه.
ئه‌و هێرشه ڕۆژێک دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له هه‌ریمی هه‌ڕات له ڕۆژئاوای وڵات دێت که شه‌ش که‌سی کوشت و 16 که‌سی دیکه‌ی بریندار کرد.