وتەبێژێکی تاڵیبان دەڵێت گروپەکەی بەرپرسیارە لەو هێرشانەی ئەمڕۆ چوارشەممە کرانە سەر چەند ئامانجێک لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان، لەوانە بارەگایەکی دەزگای هەواڵگری.
بەپـێی ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێس دوو هێرش لە کابول ئەنجامداربوون، یەکەمیان ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەشی ڕۆژئاوای شارەکە تەقیوەتەوە لە نزیک بنکەیەکی پۆلیس و بە دوایدا دەنگی تەقەیەکی زۆر بیستراوە.
دووەم لە دوای پێنج خولەک لە تەقینەوەی یەکەم کەسێکی خۆکوژ لە نزیک بارەگای هەواڵگری خۆی تەقاندۆتەوە.
سەرچاوە/ فڕانس پرێس