بۆ دووهه‌م ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ک شانده‌کانی سه‌رانسه‌ری ئه‌فغانسـتان له کابول کۆبوونه‌وه سـازده‌ده‌ن له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ئاشـتیدا به ئامانجی کۆتایی‌هێنان به شه‌ڕی 9 سـاڵی ئه‌و وڵاته.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه نزیکه‌ی 1600 نوێنه‌ر له ئه‌نجومه‌نی جرگه به‌سه‌ر 28 کۆمه‌ڵی کارکردن‌دا دابه‌ش‌بوون له هه‌وڵێـکدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ ئاشـتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ میلیتانه‌کانی تاڵیباندا، ئه‌وانه‌ی به‌رپـرسی توندوتیژین له‌و وڵاته‌دا.
شایه‌نی باسه ڕۆژی چوارشه‌ممه میلیتانه‌کانی تاڵیبان به پـشـتێنی مینڕێژکراوی خۆکوژیه‌وه هه‌وڵیان دا ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له شوێنی کۆبوونه‌وه‌کان بکه‌ن و هه‌روه‌ها موشه‌کیان بۆ هه‌ڵداون و له نزیک شوێنی کۆبوونه‌وه‌کان که‌وتوون. که‌س له ئاماده‌بووان زیانی پـێـنه‌گه‌یـشتووه.
ئه‌نجومه‌نی جرگه سه‌رقاڵی وتووێژکردنن سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی سـازدانی ڕێـکه‌وتنی ئاشـتین له‌گه‌ڵ تاڵیباندا، به‌ڵام کۆمه‌ڵی تاڵیبان بانگهێشـتی ئه‌و کۆبوونه‌وانه نه‌کران و ئه‌وانیش ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یان بێ بایه‌خ کرد. تاڵیبان ده‌ڵێت هیچ دانوسـتاندنێـکی ئاشـتی ناکات هه‌تا سه‌رجه‌م هێزه فره نه‌ته‌وه‌یـیه‌کان له ئه‌فغانسـتان نه‌کشێنه‌وه.