ڕۆژنامه‌یه‌کی ناوداری ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت سه‌رۆکی کارمه‌ندانی سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای به ملیۆنه‌ها دۆلار له ئێران وه‌رده‌گرێت.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز ده‌ڵێت ئێران ئه‌وه ده‌کات له پـێناو مسۆگه‌رکردنی لایه‌نگیری عومه‌ر داوودزای ده‌کات و هه‌روه‌ها پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئێران له کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانسـتاندا.
نیویۆرک تایمز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ک که ناوه‌که‌ی ئاشـکرا نه‌کرد بڵاویکردۆته‌وه که‌وا ئێران ده‌یه‌وێت کاریگه‌ری خۆی به‌کاربهێنێت بۆ دروسـتکردنی که‌لێن له نێوان ئه‌فغانیـیه‌کان و دۆسته‌کانی له ئه‌مه‌ریکا و ناتۆدا.
ڕۆژنامه‌که ده‌شڵێت کاربه‌ده‌سـتانی ئێران به شێوه‌یه‌کی نیمچه ئازادانه هاتووچۆی کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانی ده‌که‌ن و بۆیان هه‌یه به‌بێ ڕێنمایـیه پـرۆتۆکۆلیـیه‌کان تێپه‌ڕ بـبن.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز ده‌شڵێت سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای و سه‌رۆکی کارمه‌نده‌کانی ئه‌و پارانه‌یان داوه به یاسادانه‌رانی ئه‌فغانی و سه‌رۆک خێڵه‌کان و فه‌رمانده‌کانی تاڵیبان تا لایه‌نگیریان مسۆگه‌ر بکه‌ن.