فڕانسوا ئۆلاندی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا ده‌ڵێت ئه‌و پـلان داده‌نێت بۆ کشـانه‌وه هه‌ر هه‌موو ئه‌و 2 هه‌زار سه‌ربازه شه‌ڕکه‌ره‌ی وڵاته‌که‌ی له ئه‌فغانسـتان هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ، به‌ڵام ده‌شڵێت فه‌ڕه‌نسـا له پـشـتگیرکردنی ئه‌فغانسـتان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێز ئۆلاند ئه‌مڕۆ هه‌ینی له میانه‌ی سه‌ردانێـکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا بۆ ئه‌فغانسـتان، گوتیشی نزیکه‌ی 1300 سه‌ربازی دیکه‌ی وڵاته‌که‌ی که له ئه‌فغانسـتاندا هه‌ن ده‌مێنـنه‌وه بۆ مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی و هه‌روه‌ها بۆ سهرپهرشـتیکردنی ئامێر و که‌لوپه‌له له‌شـکریـیه‌کان.
سه‌رۆکی تازه هه‌ڵبژێردراوی فه‌ڕه‌نسـا گوتیشی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌فغانسـتان و وڵاتانی دیکه‌ی ناتۆدا ده‌بێت.
به‌ڕێز ئۆلاند ئه‌مڕۆ هه‌ینی له کابول پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامد کارزایی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتیشی هێشـتا فه‌ڕه‌نسـا ئاماده‌یی له ئه‌فغانسـتاندا هه‌یه، به‌ڵام ڕۆڵێـکی جیاواز له ڕابردوو ده‌بینێت که تیایدا سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر بواره سیڤیلیـیهکاندا.
پـێشـتر به‌ڕێز ئۆلاند له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی، ئه‌وانه‌ی له بنکه‌ی له‌شـکری نیجراب له هه‌رێمی کاپـیسـا جێـگیرن، کۆبووه‌وه و سوپاسی کردن و پـێی ڕاگه‌یاندن هه‌ر کشـانهوهیهک بکرێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ناتۆدا ده‌بێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئۆلاند له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی په‌یمانی دا هه‌تا کۆتایی سـاڵی 2013 هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له ئه‌فغانسـتاندا بکێشێته‌وه، واته سـاڵێـک زووتر له‌وه‌ی سه‌رۆکی پێشـوو نیکۆلای سـارکۆزی پـلانی بۆ دانابوو.
جێی ئاماژه‌کردنه له‌وه‌تای له سـاڵی 2001 وه به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ئه‌فغانسـتان داگیرکراوه 83 سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسی کوژراون. له ئێسـتادا فه‌ڕه‌نسـا 3300 سه‌ربازی له ئه‌فغانسـتاندا هه‌یه.
چاوهڕواندهکرێت هه‌تا کۆتایی سـاڵی 2014 هه‌موو هێزه شه‌ڕه‌که‌ره بـیانیـیهکان ئه‌فغانسـتان جێبهێڵن.