هاوکات له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ئه‌فغانسـتان، کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن تاڵیبانه‌کان 19 که‌سیان ڕفاندووه که بریتین له پاڵێوراوێـک و چه‌ند کارمه‌ندێـکی سه‌ر به کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان.
ده‌مڕاستێـکی کۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕۆژی هه‌ینی پشـتڕاستیکرده‌وه که‌وا پاڵێوراوه‌که له هه‌رێمی له‌غمان ڕفێندراوه. هه‌روه‌ها ڕاپـۆرتیش کراوه 8 کاربه‌ده‌ستی هه‌ڵبژاردن و 10 کارمه‌ند که بۆ هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن کاریان ده‌کرد له هه‌رێمی به‌غدیسی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که ڕفێندراون.
چه‌کدارانی تاڵیبان تا ئێسـتا به لایه‌نی که‌م 3 پاڵێوراو و چه‌ند کارمه‌ندێـکی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که‌یان کوشـتووه. تاڵیبان هه‌ڕه‌شه ده‌کات به‌وه‌ی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که هێرش ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌ک چۆن له ده‌می هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی سـاڵی ڕابردوودا کردی بۆ ترسـاندنی خه‌ڵـکی.
ڕۆژی هه‌ینی شه‌قامه‌کانی کابولی پایته‌خت به شێوه‌یه‌کی گشتی ئاسایی‌بوون و هێزه‌کانی پـۆلیس خاڵی پـشـکنینی زیاتریان دانابوو و له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌کیـیه‌کان ئۆتۆمبیلیان ڕاده‌گرت و ده‌یانپـشـکنین.
زیاتر له 250 هه‌زار پـۆلیس و سه‌ربازی ئه‌فغانی به پاڵپشـتی هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی له ده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له‌سه‌ر شه‌قام و نزیک شـوێنه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که بڵاوده‌بنه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا کاربه‌ده‌سـتانی هه‌ڵبژاردن گوتیان به‌هۆی خراپی باری ئاسایشیه‌وه له سه‌دا 15 ئه‌و زیاتر له 6 هه‌زار بنکه‌ی ده‌نگدانانه ناکرێنه‌وه.
بڕیاره ئه‌م پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ده‌سـتپێـبکات که نزیکه‌ی 2500 پاڵێوراو تیایدا به‌شـداری ده‌که‌ن بۆ پـڕکردنه‌وه‌ی 249 کورسی په‌رله‌مانی خواروو که پـێی ده‌ڵێن ولێسی جرگه.