کۆنفرانسێـکی نێونه‌ته‌وه‌یی پـشـتیوانی خۆی بۆ پـلانی سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای ڕاگه‌یاند که تیایدا هاتووه هێزه‌کانی ئه‌فغانی هه‌تا سـاڵی 2014 به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی وڵاته‌که‌یان بگرنه ده‌ست.
له کۆنفرانسه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی کابول که زیاتر له 60 وڵات و ڕێـکخراو تیایدا به‌شـدارن هه‌روه‌ها پـشـتگیری له داخوازیـیه‌کی سه‌رۆک کارزای له کۆمه‌ڵی نێونه‌توه‌یی کرا، ئه‌ویش به لایه‌نی که‌م له سه‌دا 50 ی ئه‌و کۆمه‌کانه‌ی بۆ ئه‌فغانسـتان ته‌رخان ده‌کرێن بدرێته ده‌سـتی حکومه‌تی ئه‌فغانی. جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌وه‌تای سـاڵی 2001 وه زیاتر له 40 ملیار دۆلار بۆ ئه‌فغانسـتان خه‌رج کراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن که ئه‌ویش له کۆنفرانسه‌که‌دا به‌شـداری ده‌کات به شـانده‌کانی گوت ئه‌مه‌ریکا خۆشـحاڵه به‌رامبه‌ر کاره‌کانی حکومه‌تی ئه‌فغانی بۆ به‌ره‌وپـێشـبردنی حوکمڕانی و له ناوبردنی گه‌نده‌ڵی، وه‌لێ گوتیشی هێشـتا زۆر کار ماوه جێبه‌جی بکرێن.
ئامانجی کۆتایی ئه‌م کۆنفرانسه یه‌ک ڕۆژیـیه ئه‌وه‌یه پـشـتیوانی له ژماره‌یه‌ک ده‌سـتپـێشـخه‌ری حکومه‌تی ئه‌فغانی بکرێت به مه‌به‌سـتی دانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به حکومه‌تی ئه‌فغانی بۆ کۆنترۆڵکردنی وڵاته‌که‌ی و به‌ره‌وپـێشـبردنی و هه‌روه‌ها پـشـتیوانی له پـلانێـک بکرێت بۆ له ئامێزگرتنی ئه‌و شه‌ڕکه‌رانه‌ی تاڵیبان که چه‌که‌کانیان داناوه و ده‌ستبه‌رداری ئه‌لقاعیده بوون و به ده‌سـتور قایل بوون.