Accessibility links

تالیبان له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی دا 18 که‌س له‌ ئه‌فغانستان ده‌کوژێت


گوته‌بێژی تالیبان زه‌بیح ئه‌لا موجاهید گوتی هێڕشه‌که‌ 22 که‌س له‌ "هێزه‌کانی دوژمن"ی کوشت و گه‌لێکیشی بریندارکردن.

خۆکوژێک له‌ هێرشێك به‌ ئوتوموبێلێکی بۆمبکراو بۆ سه‌ر کاروانێکی له‌شکری هێزه‌کانی ئه‌فغان له‌ خۆرهه‌ڵات، لانی که‌م 18 که‌سی کوشت و شه‌ش که‌سی تری بریندارکرد.

کاربه‌ده‌ستان گوتیان هێرشی شه‌مه‌ له‌ شاری خۆست بۆ سه‌ر یه‌که‌ی تایبه‌تی هێزه‌کانی ئه‌فغانستان بوو که‌ ئه‌رکی دابینکردنی ئاسایش بۆ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ناوچه‌که‌دایه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نێوخۆیی ئه‌فغان نه‌جیب دانێش گوتی هێرشه‌که‌ به‌ توتوموبیلێکی بۆمبکرا بۆ سه‌ر کاروانێک له‌ نزیک ئێستگه‌ی ئوتوبوسی شار بوو، که‌ زۆرتر زیانی به‌ مه‌ده‌نێکان گه‌یاند.

تالیبان، که‌ ئیدعا ده‌کات هێرشه‌که‌ی ئه‌نجام داوه‌، گوتی له‌ شوێنێک هێرشی کردۆته‌وه‌ سه‌ر کاروانه‌که‌ که‌ هیچ خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له‌ ئه‌و شوێنه‌ نه‌بوو.

گوته‌بێژی تالیبان زه‌بیح ئه‌لا موجاهید گوتی هێڕشه‌که‌ 22 که‌س له‌ "هێزه‌کانی دوژمن"ی کوشت و گه‌لێکیشی بریندارکردن.

ئه‌و گوتی چه‌ندین مانگی خایاند که‌ تالیبان پلانی هێرشه‌که‌ دابڕێژێت بۆ ئه‌وه‌ی سزای هێزه‌کانی تایبه‌ت بدات، و تاوانی خسته‌ سه‌ر ئه‌وان که‌ مافه‌کانی مرۆڤی خه‌ڵکی ئه‌فغانستانیان به‌ فه‌رمانی کارمه‌ندانی سی ئای ئه‌ی له‌ خۆست پێ شێل کردووه‌.

ئه‌و هێرشه‌ مه‌رگهێنه‌ره‌ له‌ یه‌که‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان له‌ ئه‌فغانستان ڕووی دا، ئه‌و داوایه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی پشت گوێ خرا که‌ هه‌ر دوو لا بۆ ڕێزگرتن له‌ ئه‌و بۆنه‌ ئاینییه‌ ده‌ست له‌ دوژمنایه‌تی هه‌ڵبگرن.

XS
SM
MD
LG